ئه‌مرۆ ئاژانسی ئه‌عماقی ئه‌خباری که ئاژانسێکه چالاکییه ڤیدیۆیه‌کانی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام بڵاوده‌کاته‌وه، له‌دوا ڤیدیۆی خۆیدا وێنه‌ی چه‌ند سه‌نگه‌رێک له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری کوبانێ له‌یوتوب بڵاوده‌کاته‌وه.
له ژێر ڤیدیۆکه‌دا نوسراوه ئه‌مه سه‌نگه‌ره‌کانی چه‌کداره کورده‌کانه پاشئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌و جێگایانه‌ی ڤیدیۆکه پێشانی ده‌دات ده‌ره‌وه‌ی شاری کوبانێیه، پێده‌چێت شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه تا ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که له‌و قۆڵه‌وه چه‌کداره‌کانی داعشیان راونابێت.