دادگا بڕیاری 995 ملیۆن دۆلاری دا به‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای ( کونتینتیل ریسورسیز) که بیدات به سو ئانی خێزانی به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌کتریی، ئه‌مه‌ش به‌به‌رزترین بڕی پاره له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێردێک.
هارولد هام که هاوسه‌ری ئافره‌ته‌که‌و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه‌یه به‌یه‌کێک له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت، وه‌ک گۆڤاری فوربز بڵاویکردۆته‌وه بڕی پشکه‌کانی له‌و کۆمپانیا نه‌وتیه به 14 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌و له‌پله‌ی 33 هه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندایه له‌کۆی 400 ده‌وڵه‌مه‌ند له ئه‌مه‌ریکا .
هارولد هام که 68 ساڵه پێویسته بڕی 995481852 دۆلار به بڕیاری دادگای ئۆکلاهوما له باشوری ئه‌مه‌ریکا بدات به سو ئانی 58 ساڵ.