بارزانی و دیمپسی کۆبوونەوە
مارتن دێمپسی
مەسعود بارزانی، سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە و کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕال مارتن دێمپسی، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا باس لە ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکرێت.
PM:09:30:15/11/2014