هەناردەی نەوتی هەرێم دەگاتە یەك ملیۆن‌و 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا

رێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی كوردستان راپۆرتی بەبازاڕكردنی نەوتی كوردستان لەمانگی نۆڤمبەر بڵاودەكاتەوە كە بە پێی راپۆرتەكە هەناردەی نەوتی هەرێم تا كۆتایی 2016 دەگاتە یەك ملیۆن‌و 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

کورتەی ڕاپۆرت:

هەرێمی کوردستان مانگی 12ی ئەمساڵ هەناردەی بەرهەمی دەگاتە 400 هەزار بەرمیلی/ ڕۆژانە بەڕێژەی ناوەندیەتی، ئەوەش تا کۆتایی 2016 بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەو ڕێژەیە دەگاتە  یەک ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.

ئەو داهاتەی لە22 نیسانی ئەمساڵەوە هەرێم لە نەوت بەدەستیهێناوە لە لە هەناردەکردنی 35 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل، یەک ملیار 700 ملیۆن دیناری پوختی دەستکەوتووە ئەو پارەیە دوای دانای کرێی و پاداشتی گواستەوە و کۆمپانیاکان هاتووە.

ئاستی گەشەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە (2003 وە بۆ 2014 ) لەسەدا 360 بووە ئەو تەوژمەش بەردەوام دەبیت لەنێوان 2017 بۆ  2019 دەگەشێتەوە و هەرێم دەبێتە ژمارەی ووزە لەناوچەکەدا چونکە دەبێتە هۆکاری گەشەکردنی بەرهەمی نەوتی عێراق و، هاوشانی ئەوەش بەڕێژەی 55 ملیۆن پێ سێجا دەتوانێت گازی سروشتی بگوازێتەوە بۆ تورکیا و ڕکابەری گەوەرە بەرهەمهێنەرانی غاز دەکات لەوانە ڕوسیا کە غازی زۆرینەی ئەوروپا ئەو وڵاتە دابینی دەکات.

لەچارەکی یەکەمی 2015 دا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە دەگاتە ترلیۆنێک و 500 ملیار دیناری ناپوخت بەوەش هەرێم لەپاڵ ئەو 5 ملیارەی لەبانکی ئەڵمانی و ئەمریکی وەریدەگرێت دەتوانێت پرۆژەکانی بخاتەوە گەڕ و موچەی فەرمانبەران دابین بکات

ووزەی جیهان، پێشبینیکردن بۆ ووزی جیهان قورسە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر نرخی نەوت کە زیانی زۆری بە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت گەیاندووە بەتایبەتی "روسیا و ئێران و ئازەربایجان، هاوشانی ئەوانیش عێراق بەلام سەرەڕایی ئەوانە 2019 درەوشاوە دەبێت بۆ کەرتی نەوتی عێراق، چونکە زیادبوونی نەوتی هەرێم نەوتی عێراق بە ڕێژەی 1.300 ملیۆن بەرزەدەکاتەوە.

كۆی راپۆرتەكە بخوێنەرەوە.



PM:02:40:16/11/2014