بازرگانیكردنی "زێڕ"یش لەگەڵ داعش دەستی پێكرد
پاش ئەوەی كە چەندین جۆری بازرگانی لەگەڵ گروپی داعش لەلایەن بەرپرسان‌و بازرگانانی كورد ئاشكرا كرا، ئێستاش هەواڵی بازرگانی كردنی "زێڕ" لەگەڵ ئەم گروپە تیرۆریستییە لە كەركوك ئاشكرا دەكرێت.
لەمبارەیەوە عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند كه "زانیاریمان هه‌بووه كه چه‌ند كه‌سێك سه‌رقاڵی بازرگانیكردن به زێڕه‌وه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتی: "ئه‌مڕۆ پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك و لیوای یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه توانیمان له باشوری شاری كه‌ركوك ده‌ستمان به‌سه‌ر نزیكه‌ی دوو كیلۆ زێڕدا بگرین".
وتیشی: "به بڕیاری دادوه‌ر كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانی تریشی له‌گه‌ڵدایه و داوی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت"، ئاماده‌ش نه‌بوو زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کەسە ئاشكرا بكات.
عه‌مید سه‌رحه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "زێڕه‌كه قاڵب و خشڵ بووه و له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك هاتووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك روونیشیكرده‌وه كه "پێشتریش هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زاران سیم كارتی علوجدا بگرن بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌چوو، كه تیرۆریستان له‌و رێگه‌یه‌وه ته‌قینه‌وه‌یان پێ ده‌كرد".
عه‌مید سه‌رحه‌د ئاشكراشیكرد كه "ماوه‌یه‌ك غاز ده‌ڕۆیشت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، ئه‌وان بزانن چ شتێك سوودی هه‌یه، ده‌ینێرن یان لێره‌وه لێیان ده‌كڕدرێت و ده‌بێت چاودێری وردی ئه‌و كاره بكرێت".
PM:04:55:16/11/2014