واتس ئاپ ژن و مێردێك جیادەكاتەوە

رووداو 

پیاوێك لە وڵاتی سعودیە ژنەكەی خۆی تەڵاقدا، بەهۆی ئەوەی ژنەكەی نامەكانی لە واتس ئاپ وەڵام نەداوەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی گۆڵف نیوز لەمبارەیەوە، ژەنەكە زۆربەی كات خەریكی بەكارهێنانی مۆبایلەكەی بووە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بووە، بەڵام نامەكانی مێردەكەی لە واتس ئاپ پشتگوێخستوون.
ئەو ژن و پیاوە ماوەی دوو ساڵ بووە هاوسەرگیرییان كردووە، بەڵام پیاوەكە كە لە سییەكانی تەمەنییەتی نەیتوانیوە چیدیكە بەرگەی زۆری بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن ژنەكەیەوە بگرێت. بۆیە بۆ دوایین جار ویستوویەتی قسە لەگەڵ ژنەكەی بكات و لە واتس ئاپ نامەی بۆ ناردووە، بەڵام ژنەكە ئەو نامانەشی پشتگوێخستوون، بۆیە پیاوەكە بڕیاری تەڵاقدانی داوە.
ژنەكە لە دادگا گوتوویەتی: " پێویستم بە مۆبایلە تاوەكو پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێكانم و خێزانەكەم نەپچڕێت".



PM:02:34:17/11/2014