پارتی دژی بانگهێشتکردنی مسرور بارزانییه‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان

‌مه‌سرور بازارانی
له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد ده‌ڵێت" هەر پەرلەمانتارێك لە ئێستادا بابەتی بانگهێشتكردنی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و وەزیری نێوخۆ بۆ پەرلەمان بوروژێنێت، جگە لە دەستكەوتی سیاسی، بۆ هیچ ئامانجێكی دیكەی نییە".

دوای تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەردەم پارێزگای هەولێر، كۆمەڵێك پەرلەمانتار یاداشتێكیان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم ( مه‌سرور بارزانی) و وەزیری نێوخۆی حكوومەت (که‌ریم شه‌نگالی)، بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن، سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان ئومێد خۆشناو بە kdp.infoـی راگەیاند" تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێر، كارەساتێكی گەورەیە و ئێمە لە ناوچەیەكداین هەزار( كم) لەگەڵ تیرۆریستیانی داعش سنوورمانە، بەداخەوە بە هۆی ململانێی سیاسی، هەموو شتێك بە ئاقاری سیاسیدا دەبردرێت و، خەریكە كاریگەری لەسەر ئینتیمای خەڵك دەكات، بۆیە هەر پەرلەمانتارێك لەمڕووەوە بابەتی بانگهێشتكردنی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و وەزیری نێوخۆ بۆ پەرلەمان بوروژێنێت، جگە لە دەستكەوتی سیاسی بۆ هیچ ئامانجێكی دیكەی نییە".

راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی وا دوو خووله‌ ئه‌و به‌ر پرسیارێتییه‌ی پێسپێردراوه‌، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌، چه‌ندین کێشه‌ی ئه‌منی و چه‌ندین کێشه‌ی راگه‌یاندنی جیاواز له‌نێوان ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێری ئه‌و ده‌زگایه‌دا هه‌بووبێت، تا ئێستا نه‌بۆته‌ بابه‌تی گفتوگۆ و بانگهێشتکردنی بۆ په‌رله‌مان.



AM:10:19:20/11/2014