کچێکی ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی بچێته یاریگایه‌که‌وه یاری باله ببینێت، ساڵیک حوکمدرا.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ که له‌هه‌ندێ میدیای ئێرانییه‌وه وه‌ریان گرتووه 2 ی تشرینی دووه‌م کچێک که‌ناوی ( قونشیه قوامی)ه‌و هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئێرانی و به‌ریتانیه له شاری تاران هه‌وڵیداوه بچێته یاریگه‌یه‌ک بۆ ته‌ماشاکردنی یاری باله‌ی پیاوان، به‌ڵام دادگای ئێران حوکمی یه‌ک ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
پارێزه‌ری کچه‌که مه‌حمودی عه‌لی زاده به میدیاکانی راگه‌یاندووه " به ره‌سمی حوکمه‌که‌یان پێ رانه‌گه‌یاندووین، به‌ڵام دادوه‌ر بڕیاری حوکمه‌که‌ی پێشان داوم که یه‌ک ساڵ زیندانییه".
ساڵی پاریش له مانگی حوزه‌راندا قونشیه‌ی 25 ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویستبووی بچێته یاریگایه‌که‌وه تا یاریه‌کی تۆپی باله‌ی نێوان ئێران و ئیتالیا ببینێت، به‌ڵام دواتر پاش چه‌ند کاتژمێرێک ئازادکرا.
میدیا فه‌رمییه‌کانی ئێران باس له‌وه ده‌که‌ن که بۆیه ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان ناهێڵێت ئافره‌ت ئاماده‌ی ئه‌و یاریانه ببن چونکه تێکه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ پیاودا له‌ئه‌نجامدا رووبه‌رووی گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه.