805 ملیۆن كەس لە جیهاندا برسین
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت بەهۆی قەیرانی خۆراكەوە لە ئێستادا زیاتر لە 805 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەبرسێتیو كەمخۆراكیدا بەسەر دەبەن.
ئەم ئامارە لە كۆنفرانسی خۆراك لە ناوەندی رێكخراوی خۆراكو كشتوكاڵ سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان (فائۆ) خرایە ڕوو و نیشانی دەدات كە ئەم رێژەیە لەچاو 20 ساڵی رابردوو 209 ملیۆن برسی كەمبووەتەوە.
لەئێستادا دانیشتوانی باشوری سەحرای ئەفریقا لەگەڵ زۆرترین رێژەی نەبوونی خۆراك بەسەر دەبەن، پاشان وڵاتانی كارائیب، باشوری ئاسیا زۆرترین برسی تێیدایە.
PM:02:35:20/11/2014