داود ئۆغڵو: توركیا رێگەی بەتێپەڕبوونی تیرۆریست نەداوە

‌كۆنگرە رۆژنامەنوسیەکە
ئەحمەد داود ئۆغڵو رایدەگەیەنێت هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە كە توركیا رێگەی بە تێپەڕبوونی تیرۆریستان بۆ سوریا دابێت.

ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا پاش دیداری لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە گروپی داعش هەڕەشە لە هەردوو وڵاتی توركیا‌و عێراق دەكات.

ئۆغڵو وتیشی: هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر توركیا. ئامادەی وڵاتەكەیشی راگەیاند كە لەشەڕی دژی داعشداهاوكاری عێراق دەكات.



PM:03:37:20/11/2014