بارزانی و داودئۆغڵو كۆبوونەوە

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبویه‌وه‌ و وابڕیاره‌ له‌ مزگه‌وتێكی‌ شاری‌ هه‌ولێر نوێژی‌ هه‌ینیش به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن و دواتر ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ڕێگای‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی‌ كورستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆوه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

هاوكات لە كاتژمێر 10:00 ەوە دوای ئەوەی بارزانی بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی توركیا كرد، كۆبوونەوەكە دەستیپێكردووە، كە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و هەریەك لە وەزیرانی سامانە سرووشتییەكان، وەزیرانی شارەوانی، دارایی، بازرگانی، وەزیری حكومەت بۆ كاروباری پەرلەمان بەشداری كۆبوونەوەكەن.



AM:11:30:21/11/2014