سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد زیاتر بۆ دڵنیاکردنه‌وه بووه.
شه‌وی رابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌ردانی هه‌ولێری کردوو شه‌وه‌که‌ی له‌میوانخانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ولێر مایه‌وه‌و له‌و دوو رۆژه‌دا ئۆغلو چاوی به سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت که‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌و کۆبوونه‌وانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌موو مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئۆغلو ته‌نها بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمه که هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕیه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر حسابی حکومه‌تی هه‌رێم نابێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که داود ئۆغلۆ له کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌وان هه‌رچ رێیکه‌وتنێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا شه‌فاف ده‌بێت و " هیچی تێدا نابێت که زه‌ره‌ر به‌په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باسی دۆسیه‌ی نه‌وت نه‌کراوه.
ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتووی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغلو بۆ به‌غدا، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا به پۆزه‌تیڤ و سه‌رکه‌وتوو وه‌سفکردووه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌نه‌دا به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئۆغلۆ باسی رۆژئاوا‌و زه‌روره‌تی کۆمه‌کی تورکیایان کردووه بۆ کوردانی سوریا‌و به‌تایبه‌تی شاری کوبانێ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه ئۆغلۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که زه‌حمه‌ته له‌به‌ر زۆر هۆکار تورکیا بتوانێت کۆمه‌کی په‌یه‌ده بکات، به‌ڵام ئاماده‌ی خۆی پێشان داوه کۆمه‌ک و هاریکاری ئه‌و پێشمه‌رگانه بکات که له‌کوبانێن.