شەڕ لەنزیک سەنتەری شاری رومادیە، باری شارەکە دژوارە

چەکدارانی داعش لە ناو شاری ئەنبار لە پێشڕەویدان و شەڕ لەسەنتەری فەرمانگەکانی حکومەتەوە تەنها ٢٥٠مەتر دوورە.

سومەریە نیوز بڵاویکردەوە کە شەڕ نزیک بۆتەوە لە کۆمەڵگای فەرمانگەکان لەناو جەرگەی ئەنبار.

ئەو ماڵپەڕە لە زاری شایەتحاڵەوە دەڵێت " چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی ماڵەکانی شێخی ئەبو عەلی سلێمانیان کردووە کە تەنها ٢٥٠ مەتر دوورە لەسەنتەری شارەکەوە.

ئەمە لەکاتێکدا کە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار وتی" فەوجێکی فریاکەوتنی خێرا بەڕێوەیە بگاتە شوێنەکە بۆ پاڵپشتی هێزەکانی حکومەتی عێراق".

 سومەریە دەلێت شەڕ زۆر بەقورسی بەردوامە لە سەرجەم شوێنەکانی شارەکە و ئەمرۆ سێهەم رۆژە هێرشێکی بەرفراوانی داعش بۆ سەر شارەکە بەردەوامە.



PM:12:55:23/11/2014