سپی میدیا ژمارەی بریندارەكانی پێشمەرگە لەجەلەولا‌و سەعدیە ئاشكرا دەكات

لەشەڕی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ چەكدارانی داعش لەجەلەولا‌و سەعدیە نزیكە 50 پێشمەرگە برینداربوون‌و زۆربەیان بە نەخۆشخانەی كەلار گواستراونەتەوە.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سپی میدیای راگەیاند: لەئەنجامی شەڕەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ چەكدارانی داعش جەلەولا‌و سەعدیە 49 پێشمەرگە برینداربوون.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی ئەو پێشمەرگانە بەهۆی مین‌و ئەو تەقەمەنییانەوە برینداربوون كە لەلایەن چەكدارانی داعش دانرابوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە  مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) لەلێدوانێکیدا رایگەیاند ١٠ پێشمەرگەی لەو شەڕانەدا شەهید بوون.

هاوكات لێپرسراوی نەخۆشخانەی كەلار بۆ چارەسەری پێشمەرگە بریندارەكان رایگەیاند كە نەخۆشخانەكەیان پێویستی بەخۆێن هەیە.



PM:04:15:23/11/2014