هۆكاری دروستبوونی كه‌می غاز لەسلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت
لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی كۆبوویه‌وه و به‌ووردی تاوتوێی چۆنیه‌تی دابه‌شكردن و چاودێری كردنی غازی ماڵان كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/11 سازدرا، لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌رچاوڕونی رایگشتی به ژماره‌و داتا هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی كه‌می غازیان له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سنوری پارێزگاكه‌دا خسته‌ڕوو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا هۆكاری گرفته‌كه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كۆمپانیای كۆرمۆر ده‌گه‌ڕایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه له‌ناوه‌راستی مانگی 10 دا ئه‌و بڕه‌ی كه بۆ پارێزگای سلێمانی دابینده‌كرا بۆ نیوه كه‌مبوویه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی مانگه‌كان بڕی ئه‌و غازه‌ی كه رۆژانه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای سلێمانی ئاشكرا كراوه , كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه بڕه‌كه‌یه‌تی:-
(له مانگی 7 دا رۆژانه بڕی (220) تۆن و (502) كیلۆگرام غاز دابینكراوه له‌مانگی 8 دا رۆژانه بڕی (359) تۆن و (60) كیلۆگرام غاز دابینكراوه‌و له‌مانگی 9 دا رۆژانه بڕی (385) تۆن و (735) كیلۆگرام غاز دابینكراوه, له‌مانگی 10 دا رۆژانه ته‌نها بڕی (293) تۆن و (120) كیلۆگرام غاز دابینكراوه، كه له‌م مانگه‌دا خواستێكی زیاتر له‌سه‌ر غاز بووه و به‌هۆی كه‌می بڕه‌كه‌یه‌وه قه‌یرانی كه‌می غاز سه‌ری هه‌ڵدا.
پاش خستنه‌ڕووی ئه‌م ئامارانه رایده‌گه‌یه‌نین كه‌پارێزگای سلێمانی رۆژانه پێویستی به بڕی (400-450) تۆن غاز هه‌یه, ئاشكراشه كه دابینكردنی غاز ئه‌ركی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه و ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی ته‌نها ئه‌ركی دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌یه كه رۆژانه به‌ده‌ستی ده‌گات .
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی رایانگه‌یاند: رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان غاز به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت و به‌ووردی چاودێری شێوازی دابه‌شكردنه‌كه ده‌كرێت بۆ رێگری كردن له هه‌ر كارێكی نایاسایی , هه‌روه‌ها له هه‌وڵیشدان به‌نرخێكی گونجاو غاز بۆ دانیشتوانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون دابین بكه‌ن .
PM:03:28:24/11/2014