بریارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری له‌په‌رله‌مانی کوردستان، عادل عزیز ده‌ڵێت" 17 ملیار‌و شه‌ش سه‌دو 3 ملیۆن دیناری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نازانرێت له‌كوێیه".
عادل عه‌زیز که په‌رله‌مانتاری گۆڕانه ده‌ڵێت " له‌ساڵی 2013 دا بۆ ژێرخانی رۆشنبیری سلێمانی 20 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌و ته‌نها 2 ملیار‌و 3 سه‌دوحه‌فتا ملیۆن دیناری خه‌رجكراوه‌و بڕی 17 ملیار‌و شه‌ش سه‌دو 3 ملیۆن دیناری ماوه‌ته‌وه نازانرێت ئه‌و پاره‌یه له‌كوێیه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان عادل عه‌زیز به که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن وتووه: بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بانگهێشتی وه‌زیری رۆشنبیریان كردوه‌و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه نه‌یشارده‌وه كه به‌هه‌ده‌ردان كراوه له‌و پاره‌یه‌داو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران هاوڕابوه، كه نازانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌كوێیه.
کابینه‌ی پێشووی حکومه‌تی هه‌رێم که بڕیاری دا سلێمانی بکرێته پایته‌ختی رۆشنبیری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ته‌رخانکراوه.