"ژمارەی شەهیدەكانی شەڕی جەلەولا گەیشتە 28 پێشمەرگە"

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ژمارەی ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەكانی شەڕی جەلەولا‌و سەعدیە بۆ 28 كەس بەرزبووەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سپی میدیای راگەیاند لەئەنجامی شەڕ‌و پێكدادانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ چەكدارانی داعش لە شارەكانی جەلەولا‌و سەعدیە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید‌و برینداربوون.

بەوتەی سەرچاوەكە ژمارەی شەهیدەكان بۆ 28 كەس بەرزبووتەوە‌و تا ئێستا 66 بریندار هەیە.

رۆژی 23ی ئەم مانگە پاش شەڕێكی سەخت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان توانیان هەردوو شارۆچكەی جەلەولا‌و سەعدیە لەچنگی چەكدارانی داعش ئازاد كران.

لەو شەڕ‌و پێكدادانەدا بەوتەی شێخ جەعفەر مستەفا، راوێژکاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری سه‌ربازی زیاتر له‌ 250 چه‌کداری داعش کوژراون.



PM:02:13:25/11/2014