ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی چه‌ند که‌سێک به تۆمه‌تی " داعش" روونکردنه‌وه ده‌دات‌و ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌واڵه راست نییه، ئه‌و که‌سانه‌ش به‌ڕێزه‌وه ئازادکران".
ئاسایشی سلێمانی له روونکردنه‌وه‌یکدا ده‌ڵێت" دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەچەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە ھەواڵێک بڵاو کرایەوە کە گوایە ئاسایشی سلێمانی چەند کەسێکی دەستگیرکردووە لەئاوارەکانی کەمپیی عەربەت بەتاوانی ئەوەی کەپەیوەندیان بە گروپی تیرورستی( داعش )ەوەھەبێت . , ئێمەوەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەرلەبەری ئەم ھەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە".
ئاسایش له روونکرندنه‌وه‌که‌یدا ده‌ڵێت" بەھەموو لایەکی ڕادەگەینیین کە ھیچ کەسێک بەتاوانی پەیوەندی بە( داعش ) ەوەدەستگیر نەکراوە تەنھا لێکۆڵینەوە له چەند ھاوڵاتیەک کراوە و دواتر بەڕێزو حورەمەتەوە ڕەوانەی کەمپەکەیان کراونەتەوە".