پۆلیسی ئه‌نبارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگار داوا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر فریای شاره‌که نه‌که‌ون و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ست نه‌که‌ن به بۆردومانی داعش، ئه‌وا شاره‌که ده‌که‌وێته ده‌ست داعش.
پارێزگاری ئه‌نبار که له‌رووی فراوانی جوگرافییه‌وه گه‌وره‌ترین شاری عێراقه له‌چه‌ندین شوێنه‌وه داعش هێرشی کردۆته سه‌ری، ئێستا شه‌ڕ له مه‌یدانی ئه‌منیدا له‌ناوه‌راستی شاره‌که درێژه‌ی هه‌یه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مرۆ چه‌کدارانی داعش له‌ناو کۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌کان بینایه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌که‌یان کۆنترۆڵکرد، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق و هۆزه عه‌ره‌به‌کان توانیان هه‌ردوو گوندی سه‌راجیه‌و مه‌حبوبیه له رۆژئاوای هیت رزگار بکه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌باح که‌رحوت وتی: بڕیاری دادگا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ناڕاست و له‌جێگای خۆیدا نه‌بوو، چونکه عه‌شره‌ته‌که‌ی عه‌لوانی چه‌کیان پێیه‌و دژی داعش ده‌جه‌نگن.
ا