بەپەلە.پێشمەرگە کێوماڵی چیای حەمرین دەکات

هێزی پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی چەکدارانی داعش لەقەرەتەپەو جەلەولاو سەعدیە، دەستیان کردووە بە کێوماڵی چیای حەمرین.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند" لە بەربەیانی ئەمڕۆوە ٢٦ تشرینی دووەم، پێشـمەرگە بەهەماهەنگی لەگەڵ سووپای عێراق، هەر لایەنەو لە قۆڵی خۆیەوە، بەپاڵپشتی تۆپبخانە، دەستیان کردووە بە پێشڕەوی بەرەو چیای حەمرین.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا پێشمەرگە گوندی (بایزە) یان ئازادکردووەو بەردەوامن لە پێشڕەوی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر پیشمەرگەو سووپا بتوانن ئەو چەکدارانەی داعش لەو ناو

چەیە دەربکەن و هەڵبێن بۆ دەوری تکریت، یان دیووی باشوری چیای حەمرین، ئەوا هیچ مەترسییەک لەسەر شارەکانی قەرەتەپەو جەلەولاو سەعدیە نامێنێت، چونکە هەموو چواردەوری ئەو ناوچانە  سووپای عێراق و هێزی پێشمەرگە گیراوە. 



AM:11:48:26/11/2014