15 گوندی ناوچەی جەلەولا لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كرا

هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان لە هێرشێكدا بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە ناوچەی جەلەولا توانیان 15 گوندی ئەو ناوچەیە لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن.

لەمبارەیەوە لیوا حوسێن مەنسوور، فەرماندەی هێزی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، کە ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیانکردە سەر بنکەکانی داعش و توانییان 15 گوند لەو سنوورە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە‌و لەو هێرشەشدا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لەو شەڕەدا کوژراون.

هەردوو شارۆچكەی جەلەولا‌و سەعدیە رۆژی یەكشەممەی رابردوو لەهەڵمەتێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بوو.




PM:02:26:26/11/2014