به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوکی هێزی پێشمه‌رگه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند که عه‌تای کوڕی شه‌هیدبووه.
له‌کاتی هه‌واڵ پرسینی رۆژنامه‌نووسێکی سپی میدیا له ته‌ندروستی کوڕه‌که‌ی، کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست و به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوک وتی" پاش بیستنی هه‌واڵه‌که هه‌رچه‌نده من هه‌وڵێکی زۆرم دا که له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان بمێنمه‌وه، به‌لآم له‌سه‌ر داوای کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌چم بۆلای ته‌رمی کوڕه‌که‌م له نه‌خۆشخانه".
شه‌هید عه‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود کوره گه‌وره‌ی کاکه حه‌مه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ باوکی پێشمه‌رگه بووه له‌میحوه‌ری که‌رکوک، تا ئه‌مرۆ له‌شه‌ڕی ته‌للوه‌رددا شه‌هید بوو.