لەسەر سەرکەوتنەکانی سەعدیەو جەلەولا، عەبادی پیرۆزبایی لەپێشمەرگە ناکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەسەر سەرکەوتنەکانی ئازادکردنی سەعدیەو جەلەولا، پیرۆزبایی لەهەموو هێزە عێراقییەکان دەکات جگە لە پێشمەرگە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی ٢٦ تشرینی دووەم لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی باکوری دیالەوە، پیرۆزبایی لە " جەنگاوەرە ئازاکانی ئۆپراسیۆنی دجلە و سەرکردایەتی فیرقەی پێنجەمی سووپای عێراق و حەشدی شەعبی پاڵەوان و فڕۆکەوانی سووپاو هێزە ئاسمانییەکان دەکات کە ئەو سەرکەوتنە مەزنەیان لە جەلەولاو سەعدیە ناوچەکانی دەوروبەری بەدەستهێناوە".

عەبادی لە پیرۆزباییەدا، بەهیچ شێوەیەک ناوی پێشمەرگە ناهێنێت.

ئەم سوپاسەی عەبادی لەکاتێکدایە کە ٢٣ ی تشرینی دووەم ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە کە جەلەولای ئازاد کردو کۆمەکی سووپای عێراقیشی کرد لە رزگارکردنی سەعدیەدا، هەرگیز ئەم سەرکەوتنە گەورەیە ئەنجام نەدەدرا.



AM:10:03:27/11/2014