چالاكەوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دمەنێكی سەرنجڕاكێشیان تۆمار كردووە كە تێیدا نزیكەی سێ ملیۆن و 500 هەزار باڵندە پێكەوە درەختێك جێدەهێڵن.
لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا دارەكە لەسەرەتادا بەشێوازێكی زۆر چڕ دەردەكەوێت و چەندین باڵندەی لەسەر دەنیشنەوە، بەڵام دواتر سەرجەم باڵندەكان پێكەوە دارەكە جێدەهێڵن، دیمەنێكی سەرنج ڕاكێش دەنوێنن.