ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان عه‌لی باپیر له میانه‌ی سه‌رخۆشیکردن له محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند "داعش په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به‌ناوچه‌وانی موسوڵمانانه‌وه".
له‌لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی په‌یامی حیزبه‌که‌ی رایگه‌یاند " به‌ڵای داعش كه یه‌خه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه، له خوای گه‌وره داواكارین ئه‌و به‌ڵایه له كۆڵی ئێمه و خه‌ڵكی دیكه‌ش بكاته‌وه. ئه‌وانه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شن به ناوچه‌وانی مسوڵمانانه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه به ناوی ئیسلام و قورئان و شه‌ریعه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئیسلام و قورئان و شه‌ریعه‌ت دوورن له هه‌ڵسوكه‌وتانه".
وتیشی" "ئه‌مڕۆ هاتین بۆ سه‌ره‌خۆشی له برای به‌ڕێزمان كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، به‌بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی كاكه عه‌تای كوڕه‌كه‌یانه‌وه، له خوای گه‌وره‌یش داواكارین به شه‌هیدی قبووڵ كردبێت، چونكه له به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵك و ژینی وڵاته‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست داوه".