ڤیدیۆ.. ئەبوبەکری بەغدادی هەڕەشە لە هەیفا وەهبی دەکات

ئەو جلوبەرگە وروژێنەرەی هەیفا وەهبی لە ئاهەنگی بەرنامەی ( ستار ئەکادیمی ) لەبەریکردبوو بووە جێگای مشومڕی زۆر ناوەند، لەدوا کاردنەوەدا خەلیەفی داعش ئەبو بەکری بەغدادی دێتە قسەو هەڕەشە لە هەیفا دەکات.

ئەو جلوبەرگەی هەیفا لەو ئاهەنگەدا پۆشی کە بەجوانی لەشولاری دیاربوو، هەندێک ناوەندی نیگەران کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە " هەموو هێڵە سوورەکانی" بەزاندووە، بەڵام هەندێک تر بە هەنگاوێکی ئازایانەیان ناوزەد کردو وتیان " سەرنج راکێشانی ژنایەتی خۆی دەردەخات".

ئەبوبەکری بەغدادی خەلیفەی داعش لە پەیجەکانی تویتەر کە لەماڵپەڕی ( العرب الیوم ) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" داعش نەفرەت لەو نمایشە دەکات، دەرکەوتن بەو شێوەیە گەل دەکات بەکۆیلەو بەهای راستەقینەکانی ئیسلامی لەبیر کردووە".

هەروەها بەغدادی دەڵێت" شانەیەکی لوبنانی تایبەتی داعش دەجوڵێنێت تا تۆڵەی لێ بکەنەوەو بەرنامەی ( ستار ئەکادیمی)ش راگیرێت".




AM:09:58:28/11/2014