بەوێنە...لەمیس ئەم خەڵاتەی لەدەستدا

ئەكتەری بەناوبانگی توركی توبا بیۆكستۆن كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە لەمیس و عاسی ناسراوە، خەڵاتێك لەدەست دەدات.
توبا یەكێك بوو لە پڵاوێراوەكان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئیمی وەك باشترین كچە ئەكتەری بۆ ڕۆڵەكەی لە درامای (20 خولەك)، بەمەش بووە یەكەم ئەكتەری توركی بۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتێكی ئەمریكی بپاڵێورێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی حورەیەتی توركی ئەو ئەكتەرە نەیتوانییەوە خەڵاتەكە بەدەست بهێنێت و ئەكتەری هۆڵەندی بیانكا كریجسمان، توانیوێتی خەڵاتی باشترین ئەكتەر بۆخۆی بەرێتەوە.
توبا بیۆكستۆن لەگەڵ ئەنوەر سایڵاكی هاوسەری بەشداری ئاهەنگەكەیان كردووە لە شاری نیویۆرك و، لەمیس لە ئاهەنگەكەدا بە عەزییەكی ڕەشەوە دەركەوتووە كە سكی تێدا دەركەوتووە و بەشی خوارەوەشی تەنك بووە.





PM:12:23:28/11/2014