یه‌کێک له رێکخه‌رانی خۆپیشاندانی یادی 36 ساڵه‌ی په‌که‌که له‌سلێمانی رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه مۆڵه‌تی چالاکیه‌که‌مان بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مرۆ وه‌رگرتبوو، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌کانی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان، پۆلیس، ئاسایش، دژه تیرۆره‌وه هێرشمان کرایه سه‌ر و، چوار گه‌نجمان بریندار بوون".
ئاراس ره‌سوڵ که‌یه‌کێکه لهڕیکخهرهکان، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" برینی دووان له گه‌نجه‌کان سه‌خته، له نه‌خۆشخانه‌ن و له ژێر چاودێری پزیشکیدان، دوو برینداره‌که‌ی دیکه ته‌ندروستیان جێگیره".
ئه‌و چالاکوانه که به‌رۆژنیوزی راگه‌یاندووه ده‌ڵێت" به ده‌مانچه‌ی کاره‌بای و کێبڵ هێرشیان کرده سه‌رمان، سوکایه‌تی یه‌کی زۆریان به خۆپیشانده‌ره ژنه‌کان و گه‌نجه‌کان کرد، ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و ده‌بێت داوای لێبوردنمان لێبکه‌ن".
به‌بۆنه‌ی یادی 36 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی په‌که‌که‌وه ژماره‌یه‌ک چالاکوانی نزیکی ئه‌و پارته له‌به‌رده‌م باخی گشتی لە شاری سلێمانی بڕیاربوو رێپێوانێکی بە مەشخەڵ بۆ به‌رده‌م کاسه مۆڵ سازبکه‌ن، بەڵام لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هێرشیان کرایە سەریان و چوار گه‌نج بریندارکران.