لەسەر سوکایەتیکردن بەپیرۆزییەکانی ئیسلام ٢٦ ساڵ حوکمدرا

ئه‌کته‌رێکی پاکستانی به‌تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام 26 ساڵ زیندانی ده‌کرێت.

دادگای پاکستان بریاریدا به‌ زیندانیکردنی خانمه‌ ئه‌کته‌رێکی پاکستانی‌و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ 26 ساڵ زیندانیکردن به‌ تۆمه‌تی "سوکاتیکردن به‌ پیرۆزە ئاینییەکان".

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ دادگای رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر پاکستان بریاریدا به‌ سزادانی فینا مالک به‌ 26 ساڵ زیندانی، پاش ئه‌وه‌ی که‌ گۆرانیه‌کی وتووه‌‌و نواندی کردوه‌ له‌ درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا که‌ تێیدا باس له‌ هاوسه‌رگیری یه‌کێک له‌ کچه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) لێبێت، ده‌کات.
دادگاکه‌ به‌ تۆمه‌تی کفرکردن‌و سوکایه‌تی کردن به‌ ئاین بریاری ئه‌و سزایه‌ی داوه‌ به‌سه‌ر فینا مالک. 





PM:12:06:29/11/2014