ڤیدیۆ.. نوێترین فرۆكەی ئەمەریكا دژی داعش. لەخولەكێكدا 4 هەزار فیشەك دەتەقێنێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن) بەنیازە 10 فرۆكەی پێشكەوتوو لە شەڕی دژی داعش لە سوریا‌و عێراق بەكاربێنێت كە توانای ئەوەی هەیە لە یەك خولەكدا 4200 فیشەك بتەقێنێت.

فرۆكەی (A-10 Warthog) كە بەناوی "تانكی باڵدار" یان "بەرازی وەحشی" بەناوبانگە، ئەو جۆرە فرۆكەیەكە كە پنتاگۆن بڕیارداوە لە ئەفغانستانەوە بۆ یەكێك لەوڵاتانی عەرەبی كەنداو بیانگوازێتەوە تا لەشەڕی دژی داعش بەكاریان بێنێت.

ئەم فرۆكەیە جۆرێك گوللەی بەناوی (Thunderbolt) هەیە كە دەنگێكی ترسناك دروست دەكات‌و هاوشێوەی گوللەی كۆپتەری ئاپاچیە بەڵام بە بە وردییەكی زۆرتر ئامانجەكانی دەپێكێت.

ئەم بڕیارەی پنتاگۆن بەدوای ئەوەوە دێت كە بڕیارە ئەمەریكا 300 سەربازی‌و 300 راوێژكاری سەربازیی خۆی رەوانەی عێراق بكات.
فرۆكەی "بەرازی وەحشی" جۆرێك رەشاشی هەیە بەناوی (Gatling) كە دەتوانێت لەخولەكێكدا 4200 فیشەك بتەقێنێت.





PM:02:40:29/11/2014