داواكارییەك بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

ناوەندێكی مافی مرۆڤ داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پشتیوانی لەمانگرتنی ئەو زیندانییە سیاسیانەی كوردی رۆژهەڵات بكەن كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە‌و ماوەی چەندین رۆژە بۆ ناڕەزایی بە باردودۆخی زیندان مانیان لەخواردن گرتووە.

لە راگەیەنراوێكدا "دێپارتمانی پشتگیری لە بەندكراوانی سیاسی كورد" داوا لەخەڵكی كوردستان‌و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لە مانگرتنی ئەو بەندكراوانە بكەن كە لە زیندانی ورمێ مانیان لەخواردن گرتووە.

نزیك بە دوو هەفتەیە ٢٩ زیندانی سیاسی رۆژهەڵات لە زیندانی ورمێ کە حوکمی لە سێدارەدانیان لەسەرە، لەسەر دۆخی نالەباری بەندیخانەکەیان بڕیاریان دا مان لە خواردن بگرن،بەدوای ئەمەش ژمارەیەك دیكەی زیندانی سیاسی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران بۆ پشتیوانی لەبەندكراوانی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان
داواکارین لە خەڵکی کوردستان، پارت ولایەنە سیاسییەکان، رێكخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، رێكخراوەکانی مافی مرۆف ورێكخراوەکانی مافی ژنان، میدیاکان وراگەیاندنەکان بە گشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ، بە هانای مانگرتنی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ورمێ وە بچن.
زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ پێویستیان بە یارمەتی وپشتیوانی تەواوی لایەنەکانەو بە پشتیوانی لە ئەوان دەتوانرێت تەواوی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سەرزندانیانی سیاسی پوچەڵ ببێتەوە.

دێپارتمانی پشتگیری لە به ندکراوانی سیاسی کورد
٣٠ی نوامبری ٢٠١٤ی زایینی



AM:08:32:01/12/2014