فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە
پاش ئەوەی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری سلێمانی رێكەوتنێك لەنێوان گۆڕان‌و یەكێتی دروستبوو، ئەمرۆ له دیوانی پارێزگای سلێمانی، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.
لەمبارەیەوە مه‌هدی مه‌حمود، سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی 1ی كانونی یه‌كه‌می 2014ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا بزانن رێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌كوێ گه‌یشتووه.
وتیشی هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئایا پێویست ده‌كات ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌ن ساز بكه‌ن یاخود دووباره پێویست به درێژكردنه‌وه ده‌كات؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا تائێستا فراكسیۆنه‌كانی دیكه هیچیان به یه‌كێتی و گۆڕان راگه‌یاندووه، مه‌هدی مه‌حمود وتی: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و تائێستا هیچیان به لایه‌نه‌كانی دیكه رانه‌گه‌یاندووه و گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه.
سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت له ئه‌جومه‌نی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند كه درێژكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن یان راگه‌یاندنی هه‌ر هه‌ڵوێستێك له ئه‌ستۆی یه‌كێتی و گۆڕاندایه، چونكه مه‌سه‌له‌كه ته‌نها له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێككه‌وتبن، ره‌نگه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ساز بكرێت.
AM:10:25:01/12/2014