سۆنیا بیتوشی کچه دیزاینه‌ر‌و یه‌کته‌ر‌و
شاعیر باس له‌وه ده‌کات ئاماده نییه له فیلمێکی رۆمانسیدا ماچ بکات‌و ده‌ڵێت بریاریداوه
که ماچه‌که‌ی بۆ هاوسه‌ری داهاتووی هه‌ڵبگرێت.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی
رووداو سۆنیا بێتوشی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت له چه‌ند بوارێک‌دا جێ په‌نجه‌ی دیاربێت‌و ده‌یه‌وێت
له ئاینده‌دا وه‌ک گۆرانیبێه ده‌ربکه‌وێت‌و ده‌یه‌وێت ببێته گۆرانیبێژێکی جیهانی‌و
به ئه‌کادیمیانه گۆرانی بڵێت.
سۆنیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئاماده‌یه
له فیلمێکی رۆمانسیدا ماچ بکات ده‌ڵێت " من که‌سێکی رۆمانسی نیم، ره‌نگه نزیکبوونه‌وه
له‌م رۆڵه دووچاری کێشه‌م بکات، به‌ڵام بۆ ماچ نه‌خێر. تا ئێستا له ژیانمدا ماچم
نه‌کردوه ئه‌و ماچه‌م هه‌ڵگرتوه بۆ هاوسه‌ری داهاتووم".