سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رەخنەی توند لە سەركردایەتی حیزبەكەی دەگرێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان سەبارەت بە رێكەوتنی یەكێتی‌و گۆڕان لەسەر پۆستەكان پارێزگای سلێمانی‌و دەڵێت بە هیچ شێوەیەك حساب بۆ پارتی ناكرێت لەسلێمانی.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وپارتی!" بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌پێی زانیارییه‌كان و هه‌واڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، گوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی پارێزگای سلێمانی، تائێره ئه‌م هه‌واڵه جێگای دڵخۆشییه و به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ربێت و هه‌واڵه‌كه ڕاست بێت".
ئومێد خۆشناو نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره زێتر له شه‌ش مانگه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه و ته‌نها باسی به‌ركه‌وتی یه‌كێتی و گۆڕان له‌و شاره ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی حه‌ق و حیسابی پارتی له سلێمانی ناكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌به‌رانبه‌ردا هه‌میشه باسی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێت گوایه پارتی تاكلایه‌نه پۆسته‌كانی وه‌رگرتووه، هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی كوردستان باش ئه‌وه ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی له هه‌ولێر و دهۆك توانی بیكات، یه‌كێتی و گۆڕان بیانتوانیبایه یه‌ك رۆژیش چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "حه‌قی خۆیه‌تی ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانی پارتی له حزبه‌كه‌ی خۆیان بپرسن كوا حه‌ق و به‌ركه‌وتی پارتی له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه؟".
ده‌شپرسێت: "ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌نیازنین به‌قه‌د سه‌نگی خۆی حه‌قی پارتی له‌و دوو پارێزگایه وه‌ربگرن، چۆن حه‌ق به‌خۆتان ده‌ده‌ن له‌جیاتی ده‌نگده‌رانی پارتی، بڕیاربده‌ن و پۆسته‌كانی هه‌ولێر و دهۆك وه‌ك كێكی شرینی ببه‌خشنه‌وه!".
ئومێد خۆشناو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌گه‌ر وه‌ها كارێك بكه‌ن و له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه حه‌قی شایسته‌ی پارتی وه‌رنه‌گرن و هه‌ولێر و دهۆكیش ببه‌خشن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی زه‌حمه‌ت دیده و به‌رژه‌وه‌ندنه‌خوازی پارتی توڕه‌ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی په‌رچه‌كرداری خه‌ڵكی خۆ به‌خاوه‌نزانی پارتی بن".
AM:09:14:02/12/2014