بەپەلە:وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق: ئەو ئافرەتەی گیراوە ژنەکەی بەغدادی نییە

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق رایگەیاند ئەو ژن و منداڵەی دوێنێ ٢ کانونی یەکەم لە سەر سنوری لوبنان گیران، هاوسەرەکەی ئەبو بەکری بەغدادی نیە.

رۆژێک تێنەپەڕی بەسەر ئەو هەواڵەی میدیاکانی لوبنان و ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی لوبنان لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریادا ژنەکەی ئەبو بەکری بەغدادیان دەستگیرکردووە، وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکدا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە . 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز كه‌ دوێنێ له‌زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی لوبنان بڵاوكرایەوە‌، هاوسه‌ره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و كوڕه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی لوبنان و سوریا ده‌ستگیر كراون.

هەر دوێنێ پێگەی ئەلیكترۆنی (السفیر) بڵاویکردەوە کە لە ئێستا وەزارەتی بەرگریی لوبنان سەرقاڵی لێكۆڵێنەوەن لەگەڵ ئەو دوو كەسە نزیكەی ئەبو بەكر بەغدادی.

به‌ڵام هیچ كام له‌ ئاژانسی رۆیته‌رز و پێگه‌ی ئەلیكترۆنی (السفیر) ئاماژه‌یان به‌ناوی ئه‌و هاوسه‌ر و كوڕه‌ی به‌غدادی نه‌كردووه‌.



AM:10:52:03/12/2014