ڤیدیۆ.. ساتەوەختی دیداری كچ‌و باوكێكی شەڕڤان لەناوجەرگەی شەڕ لەكۆبانێ

لەم ڤیدیۆیەدا كە لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوە، كچە شەڕڤانێكی یەپەژە پاش چەندین مانگ بەڕێكەوت باوكی لە بەرەكانی شەڕدا دەبینێتەوە.

پەروین ئەو كچە شەڕڤانەیە كە تەمەنی 19 ساڵە‌و پاش ئەوەی چاوی بە باوكی (فاروق) دەكەوێت دەڵێت: "ئەو زیاتر من بۆ شەڕكردن دژی داعش هان دەدات‌و لەوەی كە بەرەكانی شەڕ دژی داعش شەڕ دەكات شانازی بە باوكمەوە دەكەم. ئێمە گرنگی بەو خۆشەویستی‌و سۆزی باوك‌و كچێتی لەنێوانماندا هەیە گرنگی نادەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە سۆز‌و خۆشەویستییە بۆ سەرۆكی گەورەمان عەبدوڵا  ئۆجەلان‌و كورستان‌و شەهیدەكانمان".

پەروین دەڵێت: "هیچ ئاواتێكم نیە بێجگە لەوەی بە ئازادی بژیم".





PM:04:20:03/12/2014