سەرۆك كۆماری عێراق كەمكردنەوەی موچەكەی بە رێژەی 50% راگەیاند

به‌پشت به‌ستن به‌ رێكه‌وتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 30-11- 2014 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ چوو، به‌مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی باری دارایی و ئابوریی كه‌ عیراق پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

سه‌رۆك كۆمار و سێ جێگره‌كه‌ی ده‌ستخۆشیی ده‌كه‌ن له‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ رێژه‌ی 50 %، كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 2-12-2014 ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌سه‌ردرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق د.فوئاد مه‌عسوم و جێگره‌كانی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانیش به‌رێژه‌یی 50%موچه‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ .

ئەم هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری عێراق لەکاتێکدایە کە پێشتر دامەزراندنی كچێكی سەرۆك كۆماری عێراق بەناونیشانی سكرتێر، بەمووچەی مانگانەی 13 ملیۆن دیناری عیراقی، نیگەرانییەكی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت، بەجۆرێك كە بەشداربووانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەیان پێداوە "عیراق بۆتە نێچیرێك و هۆكارێك بۆ بەتاڵان بردنی پارەكەی لەلایەن سەركردەكانیەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان".


PM:09:14:03/12/2014