ئۆتۆمبیلێک له‌لای چاخانه‌یه‌که‌وه له گه‌ره‌کی شۆرجه‌ی که‌رکوک ده‌ته‌قێته‌وه‌و ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌سه‌رو 30 کوژراو برینداره‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی شاره‌که به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مشه‌و 4 کانوونی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نزیک فولکه‌ی مامه ریشه له گه‌ڕه‌کی شۆریجه ئه‌نجام درا که گه‌ڕه‌کێکی ته‌واو کوردنشینه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زیاتر له 30 قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه.