فۆتۆ..له‌یدی گاگا: ده‌ستدرێژی سێکسیم کراوه‌ته‌ سه‌ر

خانمه‌ گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی، له‌یدی گاگا دانی به‌وه‌دانا که‌ له‌سه‌ره‌تای کارکردنی له‌ دنیای میوزیکدا ده‌ستدرێژی سێکسی کراوه‌ته‌سه‌ر.

له‌میانه‌ی به‌شداریکردنی له‌ پرۆگرامی هوارد ستیرن له‌یدی گاگا ئاشکرایکرد که‌ له‌ کاتی تۆمارکردنی ئه‌لبومی The Fameدا ده‌ستدرێژی سێکسی کراوه‌ته‌ سه‌ر‌و وتی له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌ قوتابخانه‌ی کاسۆلیکیدا خوێندویه‌تی‌و دواتر ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ کهولیه‌کان بووه‌‌و دواتر زۆر هه‌وڵیداوه‌ تا توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ی بکات.

گاگا ده‌ڵێت ئێستا بۆیه‌ ده‌توانێت باسی ئه‌وانه‌ بکات چونکه‌ چاره‌سه‌ری جه‌سته‌ی‌و ده‌رونی به‌ ته‌واوی وه‌رگرتوه‌‌و ئێستا بارودۆخی زۆر باشه‌.





PM:06:19:05/12/2014