ئێران دان بەوەدا دەنێت كە لەعێراق داعشی بۆردومان كردوە
كۆماری ئیسلامی ئێران دان بەوەدا دەنێت، کە بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ واشنتن بۆردومانی ئاسمانیی بنكە و بارەگاكانی داعشییان كردوە لە نێو خاكی عێراقدا کردووە.
ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری (ئیبراهیم ڕه‌حیم) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێران به‌بێ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشی له‌عێراق كردوه.
ئیبراهیم ڕه‌حیم وتوشیه‌تی:"لێدانی مۆڵگه‌كانی داعش له‌عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردنبوه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڕێیانمان له‌و وڵاته".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تیشیكردوه‌ته‌وه، هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردبێت، به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش، به‌ڵكو ئێران هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا كردوه.
هه‌فته‌ی ڕابردو به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مەریكا ئاشكرایكرد، هێزی ئاسمانی ئێران به‌بێ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و وڵاتانی هاوپه‌یمان، بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشی له‌عێراق كردوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مەریكا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئێرانی كردوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكادا نه‌كه‌ن
AM:09:54:06/12/2014