"180 هەزار ئاوارە لەكەركوك پێویستیان بە هاوكاریی بەپەلەیە"

رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور هۆشداری دەدات كە زیاتر لە 180 هەزار ئاوارەی عێراقی لە شاری كەركوك پێویستیان بە هاوكاری‌و كۆمەكی بەپەلەیە.

هەواڵنێری "رەشا تودەی" لەزاری راپۆرتێكی نوێی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور بڵاوكردەوە كە بەهۆی هێرشەكانی داعش سەدانە هەزار كەس لە پارێزگای ئەنبار ئاوارە بوون‌و ژمارەیەكیان روویان لە شاری كەركوك كردوە كە بارودۆخیان خراپە.

پزیشكانی بێ سنور دەڵێت یارمەتییەكی كەم لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە و ئاوارانە كراوە‌و زۆربەی یارمەتییەكان لەلایەن رێكخراوە خۆجێییەكانەوە بووە كە ئەوەیش بەس نیە.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە ئەو ئاوارانە لە ئێستادا پێویستی خێراییان بە ئاو‌و مادەی خۆراكییە‌و دەرمانە‌و داوا لە كۆمەڵگای جیهانی دەكات یارمەتیی بەپەلەی ئەو ئاوارانە بكەن.

مانگی رابردوو جێگری كاروباری مرۆڤ دۆستانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند كە زیاتر لە 5 ملیۆن‌و 200 هەزار عێراقی پێویستان بە یارمەتییە‌و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون.

بەپێ ئەو ئامارە لەمساڵدا بەهۆی هێرشەكانی داعش، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە عێراق ئاوارە بوون.



PM:02:31:06/12/2014