بەڤیدیۆ...گانگام ستایل سەر لە یوتوب دەشێوێنێت

جارێكی دیكە گۆرانی گانگام ستایلی هونەرمەندی كۆری پسای، ژمارە پێوانەییەكان دەشكێنێت.
بینەری گۆرانی گانگام ستایل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاتر دەبێت لە دوو ملیار و 160 ملیۆن و 109 هەزار و 747 كەس، ئەمەش لەتواناكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاترە و ئەو ژمارەیە وا لە بەرپرسانی ئەو ماڵپەڕە دەكات گۆڕانكاری بكەن، ماڵپەڕەكەیان زیاتر بەرەوپێش بەرن.
گۆرانی گانگام ستایل لە مانگی ئایاری ساڵی 2012 بڵاوكرایەوە و لەماوەیەكی كەمدا بە ملیۆنان بینەری لەخۆی كۆكردەوە و وەك پڕبینەرترین كلیپیش لەو كتێبی گینسدا تۆماكرا، ئەمە جگە لەوەی ئەو سەمایەی لە كلیپەكەدا دەكرێت بۆیە یەكێك لە سەما بڵاوەكانی جیهان.



PM:03:18:06/12/2014