لەگوندی مەلا عەبدوڵا 5 چەكداری داعش كوژران
لەشەڕو پێكدادانێكدا له سنوری گوندی مه‌لا عه‌بدوڵای لەباشوری كه‌ركوك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش روویدا، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و پێنج چه‌كداری داعش كوژراون.
عه‌قید باپیر شێخ وه‌سانی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه به سایتی (سبه‌ی)وت: پێش كه‌متر له سه‌عاتێك له‌سنوری گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان به ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد، هێزه‌كانی ئێمه‌ش هاتنه ده‌ست لێیان و بۆردومانیان كردن.
وتیشی: له‌ئه‌نجامی ئه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوه به گوله‌ی قه‌ناس، له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له پێنج چه‌كداری داعش كوژران.
شێخ وه‌سانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ئێستادا پێكدادانه‌كه راوه‌ستاوه و چه‌كدارانی داعش بێده‌نگ كراون.
PM:11:22:06/12/2014