دژی پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن خۆپیشاندان دەكرێت
پەرلەمانی كوردستان
چەندین پارت‌و لایەنی سیاسی دژی كۆمسیۆنی پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەپەرلەمانی كوردستانن‌و بڕیارە پێنجشەممە خۆپیشاندانێك بەم بۆنەوە ساز بكەن.
11 حیزب‌و لایەنی سیاسیی لەكۆبوونەوەیەكدا لەسەر پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەپەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنن "ئێمه ناڕازین له‌وه‌ی که کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر پێنج لایه‌نه‌که‌دا دابه‌ش بکرێت، هیچ پاساوێک نیه که پێنج لایه‌نه‌که ده‌سه‌ڵات قۆرغ بکه‌ن، ناکرێ وه‌فدێک بۆ به‌غداد ده‌چێت ته‌نها نوێنه‌ری پێنج لایه‌نه‌که بن".
لەمبارەیەوە ئه‌حمه‌د شێروانی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حزبی شیوعی کوردستان وته‌یه‌کی رایگەیاند: ئێمه ئه‌مرۆ وه‌ک 10 لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر داوای کۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجامدا، ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی که به‌پێی ماده‌ی 14ی دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان که له 3/12/2014 بریاری دروست کردنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان راگه‌یاند، بێگومان جێگای ده‌ستخۆشی یه ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بین، به‌ڵام جێگای داخه کۆمسیۆنه‌که سه‌ربه‌خۆ نیه، چونکه کۆمسیۆن ده‌بێت کۆمسیۆنی میلله‌ت بێت، ئێمه له 20 ساڵی رابردوو به‌ده‌ست دوو ئیداره‌ییه‌وه ده‌مانناڵاند ، به‌ڵام ئه‌مرۆ نه‌ک دوو ئیداره‌یی به‌ڵکو پێنج ئیداره‌یی دروست بووه.
ناوبراو وتیشی: پێشتر که دوو لایه‌ن هه‌بوو قۆرغی هه‌موو پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان کردبوو، ئێستا پێنج لایه‌ن ئه‌م رۆڵه ده‌گێڕن، ئه‌وه پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤه، پێشێڵ کردنی دیموکراسیه‌ته، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ک هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌مانه‌وێت، وڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی دروست بکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌مرۆ وڵاتێکی پێنج لایه‌نه حیزبی دروست ده‌که‌ین.
لایه‌نه سیاسیه نارازییه‌کانی باشوری کوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا:" جێگای داخه ئه‌وانه‌ی دوێنێ له سه‌رای ئازادی باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که کوردستان قۆرغکراوه، ئه‌مرۆکه ئه‌وان خۆیان دێن و کوردستان قۆرغ ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ئێمه ناڕازین له‌وه‌ی که کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر پێنج لایه‌نه‌که‌دا دابه‌ش بکرێت، هیچ پاساوێک نیه که پێنج لایه‌نه‌که ده‌سه‌ڵات قۆرغ بکه‌ن، ناکرێ وه‌فدێک بۆ به‌غداد ده‌چێت ته‌نها نوێنه‌ری پێنج لایه‌نه‌که بن، به‌م هۆیه‌وه ئێمه وه‌ک 11 لایه‌نی سیاسی رۆژی پێنجشه‌ممه له‌به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر رێپێوانێک بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
هه‌وه‌ها وتیان داوا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، که واژوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان نه‌کات، داواده‌که‌ین کۆمسیۆنه‌که دوور بێت زهنیه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تی و ته‌نها نوێنه‌ری پێنج لایه‌نه‌که‌ی تێدا بێت، ده‌مانه‌وێ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌زگایه‌کی بێ لایه‌ن سه‌ربه‌خۆ بێت.
شێروانی ده‌ڵێت هیچ دوور نیه ئه‌و پێنج لایه‌نه له‌ناوه‌خۆیان رێکبکه‌ون وه‌ک چۆن پێشتر رێککه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان دوو لایه‌ندا هه‌بوو، ئه‌مجاره‌ش رێککه‌وتنێکی سیاسی له‌نێوان پێنج لایه‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و 11 لایه‌نه وابریاریان داوه که رۆژی پێنجشه‌ممه 11/12/2014 رێپێوانێک بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ساز بکه‌ن و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر کۆمسیۆنه‌که پێکهێنرا و گوێ له ئێمه نه‌گیردرێت هه‌ڵوێستی زیاتر و جیاوازترمان ده‌بێت.
لایه‌نه سیاسیه‌کان پێک هاتوون له:
1ـ حزبی شیوعی کوردستان.
2ـ ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان.
3ـ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان.
4ـ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان.
5ـ پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان.
6ـ حزبی دیموکراتی بێت نه‌هرێن.
7ـ حزبی ئاینده‌ی کوردستان.
8ـ حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
9ـ بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی ئاشوری.
10ـ بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان.
11ـ کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری تورکمان.
PM:03:25:07/12/2014