ڤیدیۆ...برازایەكی دیكەی زیاد ئەسعەد كلیپێك بڵاودەكاتەوە

محەمەد هاوتا ئەسعەد بەهەرمێكی نوێی تایبەت بە شەهید بڵاودەكاتەوە.
گۆرانییەكەی محەمەد هاوتا ناوی شەهیدە و لە هۆنراوەی شەفیق بەیادە، ئاوازی بەهەمەكەش لەلایەن هاوتت ئەسعەدەوە دانراوە، كلیپەكەش دلێر عومەر كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
محەمەد لە خێزانێكی هونەری پەروەردە بووە بەو پێییەكە كوڕی هونەرمەند هاوتا ئەسعەدە و برازای هونەرمەندی ناسراو زیاد ئەسعەدە، ماوەیەك بەر لەئێستاش  كەژێ هاوتا كە خوشكی محەمەد دوو بەرهەمی بۆ پێشمەرگە و كچانی یەزیدی بڵاوكردەوە و سەركەوتنێكی بەچاوی بەدەست هێنا، ئەمە جگە لەوەی كەژێ پێشتر چەندین گۆرانی بڵاوكردۆتەوە و بەشداری چەندین پێشبڕكێی كردووە.





PM:02:58:08/12/2014