"قاسمی سلێمانی سەرپێچی دەکات"

راپۆرتی لیژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بەسزاکانی سەر ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرکردەی فەیلەقی قودس سەرپێچی دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی لیژنەی تایبەت بە سزا سیاسی و ئابورییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە ٧ لاپەرەیەو ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو گەورە بەرپرسەی ئێران سەرپێچی لە سزا سیاسی و ئابورییەکانی سەر وڵاتەکەی دەکات کە سەردانی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز هاوپێچ لەگەڵ راپۆرتەکەدا وێنەو فلیمی ڤیدۆیی قاسمی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە لەکاتی رزگارکردنی شاری ئامرلیدا لەدەست چەکدارانی داعش لەنێو هێزە عێراقییەکاندایە.
جموجوڵی به‌رپرسانی ئێرانی له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاتوچۆی له‌چه‌ندین به‌رپرسی ئێرانی قه‌ده‌غه‌ کردووه‌.
 



AM:10:22:09/12/2014