مانگرتن لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان لەسلێمانی دەستی پێكرد

‌دیمەنێک لە مانگرتنەکە
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە سیاسەتەكانی ئێران‌و بۆ پشتیوانی لەمانگرتن لەخواردنی ژمارەیەك زیندانی سیاسی كورد لە ئێران، ئەمرۆ ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنێكی دوو رۆژەیان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی رێكخست.

چالاكانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسلێمانی، بە هەڵواسینی پلاكارد و وێنەی زیندانیانی سیاسی گیانبەختكردوو و هەروەها ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی كە ئێستاكە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان و هەڵكردنی دروشم و پلاكارت و تراكت، پشتیوانیی خۆیان لە زیندانیانی سیاسی كە  لە زیندانی ناوەندیی شاری "ورمێ” و چەند زیندانی دیكەی ئێران مانیان لەخواردن گرتووە لە بەردەم نووسینگەی پارلمانی هەرێمی كوردستان لە شاری "سلێمانی كۆبوونەوە.

ماوەی نزیكەی 3 هەفتەیە ژمارەیەك بەندكراوی سیاسی كورد لە ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بارودۆخی زیندان‌و سوكایەتی بەرپرسانی زیندان، مانیان لەخواردن گرتووەۆ بارودۆخی جەستەیی ژمارەیەكیان رووی لەخراپیە.



PM:04:54:09/12/2014