سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویستە ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بكات
له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، چالاكانه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ستهێنانی سامان به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی له كوردستاندا بكات.
له ده‌سپێكی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی 9-12 رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی،جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان پێویستییه‌كی گرنگه بۆ بونیادنانی داهاتوویه‌كی باشتری سیاسی و ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: "قه‌یرانی دارایی، ئه‌وه‌ی پێ وتین كه له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، به داخه‌وه تا ئێستاش كه ئێمه ده‌ستبه‌كاربووین له خولی چواره‌می په‌رله‌مان، له كوردستان هه‌رچه‌نده حكومه‌تێكی یه‌كڕیزیی نیشتیمانیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه به‌رده‌وامه".
له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی گه‌نده‌ڵی، وتی: "ئه‌ركی په‌رله‌مان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك (دیوانی چاودێریی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و حكومه‌تی هه‌رێم و دادگاكان)ه، به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و هه‌وڵی پاراستنی سامانی نیشتیمانی بده‌ن."
له‌باره‌ی ڕۆڵی په‌رله‌مانی له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وتی "پێویسته په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به وردی چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكه‌ن و كێشه و كه‌موكوڕیی له‌هه‌ر شوێنێك هه‌بێت، به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش كه‌یسی(به قاچاغبردنی نه‌وت و به‌دواداچوونی مه‌له‌فی مووچه‌خۆری بندیوار) پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر بانگهێشتی وه‌زیره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، چالاكانه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ستهێنانی سامان به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی له كوردستاندا بكات."
PM:09:20:09/12/2014