وەزارەتی پێشمەرگە: کورد ٧٢٧ شەهیدو٣٥٦٤ برینداری هەیە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەسەر ئاماری شەهیدان و بریندارو بێ سەروشوێنەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە کە لە شەڕی چەکدارانی داعش لەداکۆکیکردن لەخاکی کوردستان دووچار بوونەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەكە:

لە ڕۆژی 10 / 6 / 2014 ولەپاش پەلامارێكی بەرفراوان ودڕندانە ونامرۆڤانەی گروپێكی تیرۆرستی جیهانی بەناوی (داعش) بۆ چەند ناوچەیێكی فراوانی سنوری دەوڵەتی فیدراڵی عێراق وئەنجام دانی چەندها تاوانی گەورەی كوشتن وسەربڕین وتاڵان كردن وڕفاندن بەرامبەر بە ئەندامانی پێكهاتەی چەند نەتەوە وئاین وتایفەی جیاجیای دانشتوی شارو شارۆچكە وگوندەكانی سەر بە پارێزگاكانی (نەینەوا وصلاح الدین ورومادی وكەركوك ودیالی ودەوروبەری بەغدا) ولەپاشاندا هەوڵدانیان بۆ پەلاماردانی شارو شاروچكە وگوندەكانی كوردستان بۆ ئەنجام دانی هەمان كوشت وكوشتار وكاری نامرۆڤانە ودڕندانە دژ بە هاوڵاتیان وهاونیشتمانانی كوردستان ، كەلێرەدا هیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وهێزەكانی تری پاراستنی هەرێم وگشت هاوڵاتیانی كوردستان ، قارەمانانە بە گیان وبەخوێن وبەماڵی خۆیان بەرگری یان لە كوردستانی نیشتمان كردو توانیان هێرشەكانی چەكدارانی هەڵ خەڵەتاوی ئەو گروپە تیرۆرستیە جیهانی یە لە یەكەم قۆناغدا ڕابگرن ولە پاشاندا بە پشتیوانی خوای گەورە وهاوكاری ویارمەتی وڵاتانی هاوپەیمان پاشەكشەیان پێ‌ بكەن بەرەو دواوە وزەرەو وزیانێكی گەورەیان پێ‌ بگەیەنن ولە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان وە دەریان بێنن ودوریان بخەنەوە ، دیارە ئەم سەركەوتنە مەزنە بێ‌ قوربانی نەبووە بەڵكو بە بەخشینی گیانی پاك وپیرۆز وخۆێنی گەش وئازاری برینی(727) شەهیدی نەمر و(3564)بریندار و(34)بێسەروشوێنی قارەمان لە ئەفسەران وپلەداران وپێشمەرگەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وئەفسەران وپلەدارانی پۆلیس وئاسایش وزێرەڤانی وبەرگری وفریاكەوتن وهێزەكانی پشتیوانی یەك ودوو وخانەنشینان وكەم ئەندامان وهاوڵاتیانی خۆبەخشی ئازا ودلێری كوردستان ، هاتەدی ونەخشێنرا ...

لێرەدا هەزار سلاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی نەمر دەنێرین ولەخوای گەورە دەپاڕێنەوە كەدوا مەنزڵگای شەهیدان بەهشتی بەرین بێت ودوعا خوازین بریندارە قارەمانەكان بە زووترین كات چاك ببنەوەوهەواڵی مژدە بەخش لەبارەی بێسەروشوێنەكان ببیستین ودیارە شەڕی دژە تیرۆریش هەر بەردەوامە وسەركەوتنەكانیش ، پشت بەخوا بەردەوام دەبن ولێرەدا جەخت دەكەینەوە وبۆ هەمولایەك ڕونی دەكەینەوە :

كە شەهیدان وبرینداران وبێ‌سەر وشوێنە قارەمانەكانی شەڕی دژی تیرۆر وپاراستنی كوردستانی نیشتمان ,شەهیدان وبرینداران  وبێسەروشوێنانی كورد و كوردستانن وهی هیچ لایەن وپارتێك نین بەتەنها....



AM:11:43:10/12/2014