سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەواڵی كڕینی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش رەتدەكاتەوە
پەرلەمانی عێراق
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەنراوێكدا هەواڵی کڕینی ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان رەتدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەندێک لەدەزگاکانی راگەیاندن هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سێ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشیان کڕیوە هەریەکەیان بەنرخی یەک ملیۆن دۆلار ، لەکاتێکدا بەتەواوەتی ئەم هەواڵە رەتدەکەینەوە و ئەوە دووپاتدەکەینەوە کەزۆربەی پرۆژەکانی ساڵانی پێشوو بەمەبەستی پەرەپێدان و پێشکەوتنی دامەزراوەکانی ئەنجومەن پەسەندکرابوون ئێستا بەهۆی پەسەندنەکردنی بوجەی فیدراڵ و نەبوونی بڕی بۆتەرخانکراو لەبوجەی پێشوودا وەستاوە ، کەواتە ئەم هەواڵانە دەچنە ژێرخانەی هێرشی راگەیاندن دژ بەئەنجومەنی نوێنەران و رۆڵی
یاسادانان و چاودێری ئەنجومەن بۆیە داوا لەمیدیاکاران دەکەین بەوپەڕی ووردی وبێلایەنییەوە هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە
فەرمانگەی راگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەران
10\12\2014
PM:03:09:10/12/2014